سیاسەتمەدارێكی عێراقی و بێ لایەن، بەبۆنەى 74 ساڵەى دامەزاندنى پارتى دیموکراتى کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەى سەرۆک بارزانى كرد و رایگهیاند: باوکی ڕەحمەتیم عەباس حسێن المیزان کەسایەتیەکی دیارى عەشایری عەڕەب بوو، لە سەردەمی جەنابی ڕەحمەتی مەلا مستهفا بارزانى چەندین جار بە دیدارى ئەو زاتە ئاشنا بووە باسى شەهامەت و گەورەیی بارزانى دەکات.
دکتۆر د.ناجح ئهلمیزان سیاسەتمەدارى عێراقی و بی لایەن، بە بۆنەى 74 ساڵەى دامەزاندنى پارتى دیموکراتى کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەى سەرۆک بارزانى كرد و بەو بۆنەیەوە بە کوردستان تى ڤى ڕاگەیاند: پارتى بە ڕابەرایەتى مەلا مستهفا بارزانى لەساڵى 1946 دامەزرا لەکاتێکدا ئەو پارتە دامەزرا کە بۆ خەڵکی کوردستان زەروور بوو.
دکتۆر د.ناجح گوتیشی: بارزانى لەسەردەمی خەبات و کوردایەتیدا دونیایەک هەورازو نشێوو ئاوارەیی و دەربەدەری بینی پەڕینەوە لە ڕووبارى ئاراس و چوون بۆ یەکێتى سۆڤیەت دەلالەتێکی مێژویی بوو.
ئهلمیزان گوتی: ئەگەر ئێمەى عێراقی سەیری مێژووی خەڵکی کوردستان بکەین و خۆمانى لێ نەدزینەوە دەبینین ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکانى عێراق چ ناحەقیەکیان دەرهەق بە گەلی کوردستان کردووەو لە ئەنفال و کیمیاباران و ترحیل و بەعەرەب کردن و ڕاگواستن تا دەگاتە سوتاندنى گوند و دارو درەختی کوردستان.
میزان بەردەوام دەبێت و دەگێریتەوەو دەڵێت: باوکی ڕەحمەتیم عەباس حسێن المیزان کەسایەتیەکی دیارى عەشایری عەڕەب بوو، لە سەردەمی جەنابی ڕەحمەتی مەلا مستهفا بارزانى چەندین جار بە دیدارى ئەو زاتە ئاشنا بووە باسى شەهامەت و گەورەیی بارزانى دەکات و دەی گێرایەوە کە جەنابی بارزانى هێندە مەزن و خاوەن کەسایەتیەکی بەهێزە پێناسە کردنى ئاسان نییە.
گوتیشی: لە دواى 2003 بە تایبەت منیش زیاتر ئاشناى خەڵکی کوردستان بووم و چەندین جاریش لە نزیکەوە بە خزمەتى سەرۆک مسعود بارزانى گەیشتوم، بارزانى بێجگە لە هەموو ئەو شۆرش و خەباتەى کە لە ڕابردوودا كردوویهتی، ڕیفراندۆمی ئەیلولی 2017 شۆرشێکی دیکە بوو.
دووبارە ساڵیادی دامەزراندنى پارتی دیموکراتى کوردستان لە ئێوەی بەڕێز پیرۆزدەکەم خودا پشت و پەناتان بیت
دارشتنەوە: فرمان علی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.