Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 23:17

پارتی و نەهجی بارزانی نەمر واقیعی و دوور بین بووە

پارتی و دروستبوونی بە رووداوێكی زۆر گرنگ دادەنرێت
پارتی و نەهجی بارزانی نەمر واقیعی و دوور بین بووە
کوردستان TV
100%

دلشاد مستەفا وەسانی رۆژنانووس لە میانەی بەشداری كردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت  بەیادی دروست بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند كە بەر لە دروست بوونی ئەو پارتە سیاسییە گرنگە نەتەوەییە لە كوردستانی عێراق ، چەند بزاڤێك هەبووە و رۆڵیان گێڕاوە بەڵام زیاتر پەرش و بڵاوو ناوچەگەریەتی پێوە دیار بووە .بەڵام  دروست بوونی پارتی زەرورەتێك  بوو بۆ كۆكردنەوەی تەواوی خەڵكی كوردستان .

پارتی و دروستبوونی بە رووداوێكی زۆر گرنگ دادەنرێت و ئەو پارتەش قورساییەكی گەورەی هەبوو لە ناوچەكە بەتایبەتی لە عێراق ، دواتریش دەبینین سەركردایەتی ئەو پارتەش كە مەلا مستەفای بارزانی  رابەرایەتی دەكرد ، چۆن شۆڕش بەرپا دەكات كە شۆرشی ئەیلولی مەزن بوو ئەو شۆرشە بوو كە مۆركی یەكپارچەیی پێوە دیار بوو لە زاخۆوە تا خانەقین . كە ئەو سەردەم جیهان بە سەر دوو جەمسەری گەورە دابەش ببون بەڵام شۆرشەكە توانی ئامانجی گەورەی خۆی بپێكێت .

تەمەنی پارتی خۆی لە 74 ساڵ دەبینێتەوە ، مانەوەی پارتی بۆ زۆر خاڵ دەگەڕێتەوە ، پارتی و نەهجی بارزانی نەمر واقیعی بووە و دوور بین بووە . پارتی قۆناغ بە قۆناغ بەرەو پێش چووە بە پێی تواناكانی خۆی . واقیعی كۆمەڵگەی كوردستانی خوێندووتەوە .

دوژمنانی گەورە و هێزە ئیقلیمییەكان چاویان لە سەر بارزانی نەمر بوو ، هەمیشە هەوڵیان داوە كە پارتی لاواز بكەن

ئێستاش بەهەمان ئەندازە دژایەتی پارتی و جەنابی سەرۆك بارزانی دەكەن  هەروەك بینیمان كە مالكی دەیگوت وجودی پارتی مەترسیە لە ناوچەكە

دلشاد وەسانی سەبارەت بە مێژووی هەورازو نشێوی پارتی نموونەیەكی هێنایەوە و رایگەیاند كە ئەو ئینشیقاقەی لە ناو پارتی لە شەستەكانی سەدەی رابردوو دروست بوو كە تا ئێستاش كاریگەری نەرێنی هەیە و رەنگی داوەتەوە ، روونیكردەوە كە ئەو هەوڵانە هەرچەند سەركەوتوو نەبوونە ئەوەندەش زەروری نەبوونە ، ئێرانیشی بە نموونە هێنایەوە كە رۆڵی نەرێنی هەبووە بەبەردەوامی   

 

روونیشیكردەوە كە ئامانجی پارتی دیموكراتی كوردستان زۆر گرنگ و گەورە بووە بۆیە  بۆیە دوژمنان چاویان لە سەرە .  

بارزانی ساڵی 1975 دوای نسكۆی شۆڕش ویستی كارەسات روونەدات و میللەتی كورد زیانی گەورەی بەرنەكەوێت ، كە زۆر جار خەڵكانێك بە جۆرێكی دیكە باسی لێوە دەكەن هەر بۆ ئەوەش رایگەیاند كە  ئەو زەرەرو زیانەی كە لە نێوان ساڵانی 1975 تا 1991 بەر كورد كەوتوون ، ئەوكات دەزانرێ تا چەند مەلا مستەفای بارزانی لە سەر حەق بووە و چۆن هەوڵی داوە میللەتی كورد بپارێزرێت .و خۆشی كردۆتە قوربانی

دلشاد وەسانی ئاماژەیدا كە پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەر هەموو رووداوێكی سیاسی تێگەیشتنی ئەرێنی هەبووە ، بەتایبەتی دوای ساڵی 1975 كە سەرۆك بارزانی هەوڵیدا جارێكی تر تەواوی لایەنەكان بگرێتە خۆ بەوەی واقیعێكی نوێ  لە كوردستان هاتۆتە ئاراوە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.