اسماعیل تاهیر رۆژنامەنووس لە میانەی بەشداری كردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان لە یادی دروست بوونی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند كە بنەمای سەرەكی بزاڤی رزگاری خوازی میللەتی كورد پارتی دیموكراتی كوردستانەو مەلا مستەفا بارزانیش رابەریەتی
ئیسماعیل تاهیر رایگەیاند كە دوای ئەوەی جەنگی جیهانی دووەم كۆتایی پیهات ، زەرورەتێك هەبوو كە كورد بوونی خۆی هەبێت . بزاقێكی راستەقینەی هەبێت
16ی ئاب 1946 بڕیار درا بە دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كورد بە ئامانجێكی نەتەوەیی ، سیستەمیكی سیاسی بوو ، مەلا مستەفا بارزانی وەك سەركردەیەك توانی رابەرایەتی ئەو پارتە بكات .
ئەوەی جێگەی شانازییە ئەوەیە ئەو پارتە وەك زەرورەتێك هاتە كایەوە ، كە بڕیاری سیاسی لەو سەردەمەدا هەر لە خانەقینەوە تا زاخۆ جێبەجێ دەكران كە ئەوە جێگەی شانازییە .
گرنگی دروست بوونی پارتی بە رای رۆژنامەنووس ئیسماعیل تاهیر بۆ چەند خاڵیك گەراندەوە كە پارتی دیكوكراتی كوردستان پارتێكی نەتەوەییە ئامانجی گەورەی هەیە بۆیە هەمیشە تێڕوانینی بۆ بابەتەكان واقیعیە و هەموو ئەوانەی كە لە گۆرەپانی سیاسین وەك سەرچاوەیەكی بڕیار و خاوەن ئەزموون سەیری دەكەن ، وەك بینیمان دوای هەموو ئەو حاڵەتانەی كە لە ساڵانی شەستەكان روویدا ، دوای ساڵی 1968 و هاتنی بەعس پەیوەندی بە پارتی كرا
روونیشیكردەوە كە سالی 1970 دان بە مافی كورد نرا لە بەیاننامەی 11ی ئازار . كە ئەو رێككەوتنە بنەمایەكی نێودەوڵەتی هەیە و تا ئێستاش وەك بنەمایەكی یاسایی و دەستووری پشتی پێوە دەبەسترێت
هەر پارتی دیموكراتی كوردستان توانی چەندین دەستكەوت لە نێوان ساڵانی 70 تا 74 بۆ مییلەتی كورد دەستەبەر بكات
دواتر راپەرینی سالی 1991 ئەو قەوارەیەی كەهەیە لە بۆ تیكۆشانی هەرە گەورەی پارتی دیموكراتی كوردستان دەگەریتەوە
سەبارەت بە تەمەنی پارتی و ئەو خەباتەی كە ئەنجامی داوە و خزمەتێكی زۆری گەڵانی عێراقی كردووە بە گشتی و بۆ كورد بەتایبەتی ئیسماعیل تاهیر روونیكردەوە كە پارتی سەرچاوەو بنەمای تەواوی هەموو ئەو پارتە سسیاسیانەی گۆرەپانی ئێستان ، چونكە پارتی بڕوای بە دیموكراتیەت هەیە بۆیە ئەوان دروست بوون ئەگینا ئەوەندە حزبە سیاسییە بەمشێوەیە دروست نەدەبوون دواتر پرۆسەی هەڵبژاردن كە ساڵی 1992 ئەنجام درا ، دیسانەوە پارتی هەوڵی جیدی بۆ دا بۆیە رەوتی دیموكراتی و مافی مرۆڤ بۆ پارتی شانازییە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.