Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:31

له‌ ده‌ڤه‌ری سیدەکان گه‌ریلاکانی پەکەکە ھێرشیان کردە سەر سوپای تورکیا

سوپای تورکیاش دەوروبەری گوندەکانی تۆپباران کردووە
کوردستان TV
#7
100%


ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ گەریلاکانی پەکەکە ھێرشیان کردە سەر سەربازگەیەکی سوپای تورکیاو بۆ ماوەیه‌ك شەڕ و تەقە بەردەوام بوو.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌،  لە گردی زەردو سەری بن دێوانە گەریلاکانی پەکەکە ھێرشیان کردە سەر سەربازگەیەکی سوپای تورکیاو بۆ ماوەی پتر لە دەخولەک شەڕ و تەقە بەردەوام بووە.
 
بەپێی سەرچاوەیەکی ناوچەکەش دوای ھێرشی گەریلاکانی پەکەکە بۆ سەر ئەو سەربازگەیە تۆپخانەی سوپای تورکیا دەوروبەری گوندەکانی سیران و ئالەکانی تۆپباران کردووە .

جێگای باسە تادێت شەڕو ئاڵۆزیەکانی نێوان گه‌ریلاكانی پەکەکە و سوپای تورکیا گەرم تر و ڕەوشی ناوچە کەش ئاڵۆزتر دەبێت.

شەوی ڕابردووش فڕۆکەکانی تورکیا دەوروبەری گوندی گۆڕمەم کیان لەدەڤەری سیدەکان بۆردومان کرد.

شایه‌نی باسه‌ شەڕو بۆردومانەکانیش بۆنەتە ھۆی ترس و دڵە ڕاوکێی زۆر بۆ ھاووڵاتیان و خەڵکی گوندو ئاوایەکان.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.