Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 06:37

پیرۆزبێت ١٦ـی یٔاب سالیادی دامەزراندنی پارتی کوردایەتی

کوردستان TV
100%


١٦ئابی ١٩٤٦ لەم ڕۆژەدا ناسنامەیەکی گەورەو پڕاو پڕ لە شکۆ سەربەرزی و نەبەردی هاتە مێژوی کوردەوە کە گەورەترین مێژوی هاوچەرخی کوردە ، ١٦ ئاب  بەڕابەرایەتی باوکی ڕوحی نەتەوەی کورد {بارزانی نەمر} پارتی دیموکراتی کوردستانی دامەزراند لەوێوە خەبات و تێکۆشانی دەست پێ کردەوە ، کە تا ئەم ساتەش ئەم خەبات و تێکۆشانە سڵی لە هیچ بەربەستیک نەکردوە هەمیشەش تا مێژوی کورد بەردەوام ئەم خەباتە زێڕین و ڕێچکە پیرۆزەی بارزانی لە بەردەوامی و گەشەسەندندا ئەبێت .

دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان دوا بەدوای کۆتایهاتنی جەنگی جیهانی دووەم بوو کە سیستەم و شیرازەی نوێ بۆ گەلان بەرپا بوو لەم نێوەندەشدا پارتی دیموکراتی کوردستان وەک هێمایەک هاتە گۆڕەپانی سیاسی و جڤاکی کوردستان کە نەک بەتەنیا بۆ باشور بەڵک و بۆ تەواوی پارچەکانی کوردستان ، هەر لەبەر ئەم هۆیەشە لە ساتی دروست بونی ئەم پارتەدا تا ئەمڕۆش مەزنترین هێزی سیاسی کوردستانە کە خاوەن متمانەی گشت کورد و کوردستانیانە ، دوژمن و دۆست بە ئاماژەیەکی تایبەتەوە سەیری ئەکەن ، مێژووش ئەم ڕاستیەی سەلماندوە کە بە بونی پارتی کوردستان ئەتوانیت خۆی بسەلمێنێت ، لە گشت بوارەکاندا کە هەر لەسەرەتای دروست بونی ئەم پارتەدا میکانزمی تایبەتی گرتۆتە بەر بۆ دابینکردنی سیستەمێکی ئابوری و کۆمەڵایەتی بەهێز  بۆ پتەوکردنی هێزی کوردستان ، کە ئامانج لێی بەرژەوەندی میلی و نیشتمانی بوە،  

 هاوکات لەگەڵ لەدایک بونی مێژوی پڕ خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستان ، لەدایک بونی مەرجەعی باڵای کوردستان سەرۆک {مەسعود بارزانی}یشە کە لە (١٦ئابی ١٩٤٦ لە مهابات)  لەدایک بوە .


١٦ ئاب ڕۆژێک دێڕەکان مێژوش بە سەدان لاپەڕە ناتوانن وەسفی هەڵاتنی دوو خۆری پڕشنگدار کەن بەسەر گەلی کوردا ، لەم یادە مەزنەدا پیرۆزبای لە سەرۆک و مەرجەعی باڵای کورد و کوردستانیان ئەکەین کە لەگەڵ لە دایک بونی پارتیدا مێژوی خەباتە یەک لەدوای یەکەکانی تۆمار کردوە پەیوەست بە ڕێچکەی بارزانی نەمردا درێژەی بە شۆڕش و خەباتی سەربەخۆی کوردستان داوە تا بەدەست هێنانێ هێنانێ کلیلی ڕیفراندۆم و سەربەخۆی کوردستان هەمیشە وەک پێشمەرگەیەکی ماندوو نەناس بەردەوام لە خزمەت بستیک خاکی کورد و کوردستانیان درێژەگێڕی خەباتی سەربەخۆی ئارامی کوردستان بوە ، هیوای تەمەنی بەرز و پڕ شکۆ بۆ سەرۆک بارزانی ، و لەم یادە مەزنەشەوە پیرۆزبای لەگشت خانەوادەێ شەهیدە سەربەرزەکانی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و سەرجەم کادیران و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆز ئەکەین.

 

              
  (لێزان ژیار سرێشمەیی)

 

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.