Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 17:36

هەڵەبجە: لە هەفتەی ڕابردوودا 528 هاووڵاتی چاک بونەتەوە

کوردستان TV
100%

دواى ته‌شه‌نه‌كردنى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانى كوردستان ،له‌ هه‌فته‌ى رابردوودا پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ 528  تووش بووى كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا 4 هاووڵاتیش گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ .

د. شاناز نەقشبەندی وتەبێژ ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ھەڵەبجە له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ئامارى تووشبوان گیانله‌ده‌ستداوانى هه‌فته‌ى ڕابردووى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى راگه‌یاند كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌ بووه‌ .

لەکۆی گشتی 2295 پشکنین له‌ سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید 623 حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆماركراوه‌ له‌گه‌ڵ

538 حاڵەتی چاکبوونەوە  12حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان هه‌بووه‌ ، تەنیا لە ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا 4 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراوه‌

لە ئێستا 17 نەخۆش لە نەخۆشخانەی وەفا داخڵ بوون و باری تەندرووستی سەرجەم نەخۆشەکان ناجێگیرە و نیشانه‌كانی نه‌خۆشیه‌كه‌یان هه‌یه‌7 لە نەخۆشەکان لە ژێر ئۆکسجیندان و 3 نەخۆش لە ژێرچاودێری وردی پزیشک دان.

دكتۆر شاناز هۆکاری ئەم هەڵکشانە پابەند نەبوونی هاووڵاتیان و تێکەڵاوی بووە لەڕۆژانی جەژنی قورباندا، گه‌ڕانده‌وه‌هه‌روه‌ها ده‌ڵێت:داواکارین لە هاووڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندرووستیەکان بن و تاک پارێزی ئەنجام بدەن و به‌رپرسیارانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌ دا بكه‌ن له‌ پێناو پاراستنی گیانی خۆیان و ئازیزانیان.

گووتیشى ئێستا هەموو کەسێک بە گومانلێکراوی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا دادەنرێت، چونکە گواستنەوەی ڤایرۆس لەنێو کۆمەڵگە زۆر بووە، بۆیە دەبێ هاووڵاتییان خۆیان لە بەرکەوتنی کۆمەڵایەتی بە دوور بگرن، ئێمەلە نەخۆشخانەکان دەمێنینەوە لە پێناو ئێوەدا، ئێوەش لە ماڵەکانتان بمێننەوە لە پێناو تەندروستی ھەمووان

 

 

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.