Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:30

برا بچووکه‌که‌ی تره‌مپ گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

رۆبه‌رت تره‌مپ، برابچووكی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ ته‌مه‌نی 72 ساڵیدا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی نیویۆرك گیانی له‌ده‌ستدا.

تره‌مپ له‌ پێگه‌ی فه‌رمی كۆشكی سپی نووسیویه‌تی: برا جوانه‌كه‌م مرد، رۆبه‌رت ته‌نها برام نه‌بوو، باشترین هاوڕێم بوو، به‌ڵام جارێكی دیكه‌ پێك ده‌گه‌ینه‌وه‌، یادوه‌رییه‌كانی تا هه‌تایه‌ له‌دڵمدا ده‌مێنێته‌وه‌، رۆبه‌رت خۆشم ده‌وێی،به‌ئارامی سه‌ر بنێوه‌.

رۆژی هه‌ینی رابردوو تره‌مپ سه‌ردانی براكه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی نیویۆرك كرد،چونكه‌ رۆبه‌رت بارودۆخی ته‌ندروستی به‌ته‌واوی تێكچووبوو.

شایانی باسه‌ به‌گوێره‌ی میدیای ئه‌مریكا، براكه‌ی تره‌مپ له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا تووشی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك هاتبوو.

777

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.