Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 01:19

دوو کۆمپانیای ئیمارات و ئیسرائیل رێککه‌وتنێکیان واژۆ کرد

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای ئه‌بیكس-ی نیشتمانی بۆ وه‌به‌رهێنانی ئیماراتی له‌گه‌ڵ گرووپی تیرا-ی ئیسرائیلی به‌ ئامانجی هاوكاریكردن له‌ بواری توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا،به‌ ئاماده‌‌بوونی هه‌ردوو به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه‌ له‌ ئه‌بو زه‌بی رێككه‌وتنێكیان واژۆكرد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ یوسف خوری، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی كۆمپانیای ئه‌بیكس گوتی: خۆشحاڵین كه‌ ده‌ستمان به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ گرووپی تیرا-ی ئیسرائیلی بۆ كردنه‌وه‌ی كاره‌كانی بارزگانی و ئابووری و شه‌راكه‌ته‌ كاراكان له‌نێوان كه‌رته‌كانی ئیمارات و ئیسرائیل كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌رژه‌وه‌ندی خێرو چاكه‌  بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و به‌هێزكردنی توێژینه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ ڤایروسی كۆرۆنا له‌خۆ ده‌گرێت.

هه‌روه‌ها ئۆرین سادیف، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری گرووپی تیرا گوتی: خۆشحاڵین كه‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌بیكس ده‌كه‌ین و هیوادارین له‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ دا ئامانجه‌كانمان بێته‌ دی.

شایانی باسه‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ه‌ی رابردوو، دۆنالد تره‌مپ رایگه‌یاند كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا ئیسرائیل و ئیمارات گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سپۆتنیك

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.