كرمانج عیزهت، قائیمقامی سۆران ڕایگهیاند: له 24 كاتژمێری ڕابردوودا له كۆی 105 پشكنین بۆ گومانلێكراوان، 36 پشكنین پۆزهتیڤ بوون و دهركهوتووه ههڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنان.
ڕاشیگهیاندووه: 3 له تووشبووهكان لە ڕواندزن، 1 چۆمان، 1 خەلیفان . ئەوانیتر ناو سۆرانن لە گەڕەکەکانی چەمی ڕێزان، ھەرێم، جندیان، نەھری، مجیدئاوا، خەبات، بەرخۆدان، برایەتی، ھاودیان، باپشتیان، ئازادی، زانیاری.
ئاماژهی بهوهش كردووه بە داخەوە ژمارەی کۆچکردوانیشمان بەو پەتایە گەیشتە 11کەس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.