وه‌سیم عه‌رابی، راگه‌یاندكاری لوبنان كه ماوه‌ی 11 ساڵه كاری بێژه‌ری هه‌واڵ له ته‌له‌فزیۆنی لوبنان ده‌كات، له‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆدا ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی راگهیاندو بڕیاریدا ئه‌و وڵاته به‌جێبێڵێ .
عه‌رابی دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان له كۆتاییدا گوتی: لێره‌دا كاری من ته‌واو بوو، ده‌زگاكه ده‌ست به‌رداری من نه‌بووه، به‌ڵام من ناتوانم له‌و زه‌وییه بمێنمه‌وه كه بۆته گۆڕستانی خهونهكان.
ئه‌و راگهیاندكارهی لوبنان دوای بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی به كه‌ناڵی حوره‌ی راگه‌یاند: هه‌موو جارێك بڕیارم ده‌دا لوبنان به‌جێبهێڵم، به‌ڵام له‌دوا ساتدا په‌شیمان ده‌بوومه‌وه،چونكه ئاسان نییه له‌سه‌ر مرۆڤ وڵاتی خۆی به‌جێبێڵێ، كه هه‌موو ساتێك هیوای ئه‌وه بووه كه نیشتمانی بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.