سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاسایشی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاند، له‌ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو سێ كوژراو برینداری لێكهوتهوه.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكیدا به ماڵپه‌ڕی سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه: بۆمبێكی چێنراو له شاره‌دێی ریاز له كه‌ركوك ته‌قییه‌وه‌و له‌ئاكامدا ئافره‌تێك كوژراوه‌و دوو كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه گوتیشی: دوای رووداوه‌كه هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه‌و برینداره‌كانیان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن ره‌وانه‌ی نزیكترین نه‌خۆشخانه كردووه‌و ته‌رمی ئافره‌ته‌كه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.