مارشال بیلینگلسی، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كاروباری سه‌ربازی گوتی: وڵاته‌كه‌م له‌داهاتوودا بیر له بڵاوه‌پێكردنی رۆكێتی مامناوه‌ند له ئاسیا و له ژاپۆن ده‌كاته‌وه.
مارشال كه ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه بۆ رۆژنامه‌یه‌كی ژاپۆنی قسه‌ی كردووه ده‌ڵێت: ئه‌مه ئه‌و جۆره هێزه به‌رگرییه‌یه كه وڵاتانی وه‌ك ژاپۆن له‌داهاتوودا داوای ده‌كه‌ن و پێویستیان پێی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها بیلینگلسی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانیدا له ئاسیا گفتوگۆ له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی راسته‌خۆی چین بكات، كه په‌ره‌ی به توانا ناوه‌كییه‌كانی داوه.
شایانی باسه پێشتر ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی ژاپۆن بڵاویان كرده‌وه كه ئهمریكاو ئه‌و وڵاته ده‌ستیان به گفتوگۆكردن له‌باره‌ی بڵاوه‌پێكردنی رۆكێتی مامناوه‌ند كردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.