عه‌لا جبووری، وه‌زیری بارزگانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی كۆگاكان 5 ملیۆن تۆن گه‌نمیان وه‌رگرت و كۆتایی به پڕۆسه‌ی به‌بازاڕكردنی گه‌نم هات،عێراق ئێستاكه گه‌یشتۆته قۆناغی خۆبژێوی.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و به‌شه ئارده‌ی كه له‌چوارچێوه‌ی پسووله‌ی خۆراك دابه‌شكراوه، گه‌نمی عێراقه‌و پله یه‌كه.
هاوكات وه‌زیری بارزگانی عێراق سه‌باره‌ت به‌دواكه‌وتنی به‌شه زه‌یت و شه‌كری مانگانه گوتی: به‌هۆی كه‌می ته‌رخانكردنی پاره بووه، چونكه حكومه‌ت له دۆخێكی سه‌ختی ئابووریدایه.
جبووری گوتیشی: وه‌زاره‌تی بارزگانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته قسه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی كردووه‌و رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو پاره‌كه ته‌رخان كراوه‌و له چه‌ند رۆژی كه‌می داهاتوودا " ده‌ست ده‌كه‌ین به‌دابه‌شكردنی هه‌ردوو مادده‌ی زه‌یت و شه‌كر.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.