سارا چاوشلی ئەندامی پە رلەمانی کوردستان له فراکسیۆنی گەشەپێدانی تورکمانی جێگیر سەرۆکی فراکسیۆنی گەشەپێدانی تورکمانی، له پهیامێكدا ڕایگهیاند: بەبۆنەی حەفتاو چوارەمین ساڵیادی دامەزراندی پارتی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی بەرێز جەنابی سەرۆک (مسعود بارزانی) و تەواوی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی وئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دەکەم.
سەرۆک بارزانی وەک رابەرێکی نیشتمانی چ لە بەرەکانی شەر دژی دوژمنان وە چ لەسەر ئاستی دیبلۆماسی جیهان ئیرادەی گەلی کوردستانی سەرخست، هەروەها بەڕێز سەرۆک بارزانی وەک بەرگریکارێکی سەرسەختی مافەکانی پێکهاتەکان و پێکەوەژیانی پێکهاتەکانی لە کوردستان زیاتر بە رجەستە کردوو ئومێد و بروای بە خۆبوونی گەڵەکەمانی بە مافە رەواکانی زیندوو کردەوە .
هەروەها بەم بۆنەوەیەوە داواکارم لەخوای گەورە ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ تەواوی خەڵکی کوردستان بگەڕێنیتەوە ئەم بارودۆخە قەیراناوەیە بە زووترین کات کۆتایی پێبێت. وە بهپێویستیشی دهزانم سوپاسی رۆڵی جوامێرانهی پزیشك و كارمهندانی تهندروستی بکەم كه لهماوهی چهند مانگی رابردوو تا ئهمڕۆش شهونخوونی زۆر بۆ بهرهنگاربوونهوهی ڤایرۆسی كۆرۆنا دهكێشن و گیانی خۆیان خستۆته مهترسیهوه بۆ ئهوهی خهڵكی كوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە بپارێزن .
دووبارە پیرۆزە ساڵیادی دامەزرانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەندامام و کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
سارا چاوشلی ئەندامی پە رلەمانی کوردستان فراکسیۆنی گەشەپێدانی تورکمانی جێگیر سەرۆکی فراکسیۆنی گەشەپێدانی تورکمانی 16/8/2020
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.