Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:17

فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی 74 ساڵەی دامەزراندنی پارتی پیرۆز دەکات

کوردستان TV
100%

له‌ بروسكەیه‌كدا هیمداد صه‌باح بیلال، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی پیرۆزبایى له‌ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: پیرۆزبای خۆمان له‌سەرۆک و ئەندامان و هه‌وادارانتان ده‌كه‌ین

ده‌قی بروسكه‌كه‌

بۆ بەڕێز مەکتەبى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان

سڵاو و رێز…

به‌بۆنەى ( ٧٤ )ه‌ مین ساڵیادى دامه‌زراندنى پارتی دیموکراتی کوردستان جوانترین پیرۆزبایتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین ، له‌رێگه‌ى ئێوه‌شه‌وه‌ پیرۆزبای خۆمان بۆ سەرۆک و ئەندامان و هه‌وادارانتان دەنێرین، هیوادارین ئه‌م یاده‌ ببێته‌ هه‌وێنى برایه‌تى و یه‌كڕێزى خەلک و لایەنە سیاسییەکانی وڵاتەکەمان، دووبارە ئه‌م یادەتان لێ پیرۆزدەکەم و هەمیشە سەرکەوتوو و سەرفرازبن.

هیمداد صباح بلال سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانی لە پەرلەمانی کوردستان 15ی ئابی 2020

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.