به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك تیرۆركردنی چالاكوانانی مه‌ده‌نی كه گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانی پێ تۆمه‌تبار ده‌كرێت، شه‌قامی عێراقی تووڕه‌ییه‌كی ڕه‌شی لێ ده‌بارێ.
دوای كوژرانی ته‌حسین ئوسمامه-ی چالاكوان له‌به‌سره، ئه‌مڕۆ چالاكوانانی عێراق داوایان كردووه گرووپی به‌رگریكردن له‌خۆیان دابمه‌زرێنن، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه رووبه‌رووی پڕۆسه‌ی تیرۆركردن نه‌بنه‌وه و حكومه‌تیش به‌بێ ده‌نگ له بابه‌ته‌كه تاوانبار ده‌كه‌ن.
چالاكوانان گرووپه میلیشیا عێراقییه‌كان تاوانبار ده‌كه‌ن و سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانیش ده‌ڵێن: پڕۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كانی تیرۆركردن هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها خۆپیشانده‌ره عێراقییه‌كان ره‌خنه‌یان له حكومه‌تكه‌ی مسته‌فا كازمی گرتووه‌و هاشتاگ -ێكیان به‌ناوی تیرۆركرن به‌رده‌وامه‌و بكوژ به به‌ئازادی ده‌سووڕێته‌وه له نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان داناوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.