Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:18

تەندروستی کەرکوک: 9 که‌سی دیکه‌ به‌کۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


تەندروستی كەركوك گیان لەدەستدانی 9 كه‌سی دیكه‌ى به‌كۆرۆنا له‌سنوری كه‌ركوك راگه‌یاند 


له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى كه‌ركوك بڵاوی كرده‌وه‌ لەماوی24  کاتژمێری رابردوودا 184 كه‌سی تووشی كۆرۆنا بوون


راشیده‌گه‌ێنێت هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 9 كه‌سی دیكه‌ به‌كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا 


ته‌ندروستى كه‌ركوك ده‌شلێت  هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌و 24 كاتژمێره‌دا 107 كه‌س له‌كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌ و تائێستاش له‌كه‌ركوك  7 هه‌زار و 120 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوونه‌ ، 318 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 4 هه‌زار و حه‌فتا و شه‌ش كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه‌

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.