Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:21

وێنه‌.... وەرزشوانێکی دێرینی هه‌ولێر و کوردستان کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ یەکشەممه 16/8/2020 وەرزشوانی دێرینی کوردستان محمەد عوسمان ئەحمەد ناسراو به حاجی محەمەد، دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لە شاری هەولێر ماڵئاوایی لەژیان کرد

ناوبراو چەندین پلە وپایەی وەرزشی لەسەر یٔاستی کوردستان وهەولێر وهەروەها ئێڕاق وەرگرتبوو ، لەوانه بۆ چەندین ساڵ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی هەولێر و نوێنەرایەتی لێژنەی یٔۆڵۆمپی کوردستان 

 هەروەها بۆ ماوەیەکی زۆریش ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی هەولێر و یانەی هەولێری له هەموو پلەکاندا کردووە ، محمەد عوسمان ساڵی 1947 له گووندی سەید عوبێدی دەشتی کەندیناوەی سەر به پارێزگای هەولێر له دایکبووە ، کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی دیاربووه و یەکێک بوو لەو کەسانەی که ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە له پێگەیاندنی چەندین یاریزان بۆ هەڵبژاردە وتیپەکانی هەولێر وکوردستان .. لە ساڵی2018 کتێبێک به ناوی (چیایەك بۆ وەرزش) لەلایەن نووسەر یونس حەمەد لەسەر ژیانی به چاپگەیانرا ..


 ئەوەش ماوە بگووترێ خوالێخۆشبوو له ماوەی زیاتر وەک ڕاوێژکاری وەرزشی وکۆمەڵایەتی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان کاری کردووە.

 

1

یونس حه‌مه‌د

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.