محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان له‌یادی 16 ى ئابدا ساڵڕۆژی دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان په‌یامێكى پیرۆزبایی ئاراسته‌ى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى كرد:
ده‌قی په‌یامه‌كه:
به‌ڕێز جه‌نابی کاک مه‌سعود بارزانى
به‌ڕێزان ئه‌ندامانى مه‌کته‌بی سیاسی و سەرکردایەتى پارتى دیموکراتى کوردستان
بە بۆنه‌ى ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى پارتى دیموکراتى کوردستانه‌وه، کە رۆژێکى گرنگ و پرشنگدارى نەتەوەیى و هاوقۆناغى بووژانەوەى بزاڤى کوردایەتییە لەسەرتاسەرى کوردستان، پیرۆزبایى گەرم پێشکەشى به‌ڕێزتان و سەرجەم ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى پارتە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
دامه‌زراندى پارتى دیموکراتى کوردستان لەو کاتەدا کە سەردەمى دووبارە بنیادنانەوەى دەوڵەتان و سەربەخۆیى بەشێکى تر‌ى گەلانى ناوچەکە بوو، هەنگاوێکى پێشکەوتنخوازانەى سەرکردایەتى شۆڕش و خەباتى نەتەوەییمان بوو بە ئامانجى بەدیهێنانى مافەکانى کورد و کوردستانێکى ئازاد و دیموکرات.
ئێستاش وا بەشانازییەوە پارتە تێکۆشەرەکەتان و ئەو خەونە نەتەوەیییه‌مان دواى رووبارێک خوێن و فرمێسک، لە دڵى رۆڵەکانى گەلەکەماندا زیندووەو رێگاى گیانبەخشین و ئاییندە و ئومێدە و سەرەراى بەدیهێنانى دەستکەوتى مێژوویى، بەڵام هێشتا هەڕەشەو مەترسیش کۆتایى نەهاتووە و ئامانجى باڵامان لەخۆبردوویى و خەبات و قوربانى زیاترمان لێ دەخوازێت.
جارێکى تر لەگەڵ جوانترین پیرۆزبایى، جەخت لەسەر پەیوەندى دۆستانەو خەباتى برایانەى نیشتمانى حزبى سۆسیالیست دیموکراتى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان دەکەینەوەو هیوادارین ئەم یادە ببێته هانده‌ر بۆ زیاتر به‌هێزبوونى هه‌رێمى کووردستان و یه‌کڕیزى نێوماڵى کورد و هێزه سیاسیه‌کان، لەپێناو خزمه‌تى زیاترى هاوڵاتیانى کوردستان و ئامانجە باڵاکانى گەلەکەمان.
دڵسۆزتان محەمەدى حاجى مەحمود
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.