Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 23:23

یانەى لیۆنى فەڕەنسى گەیشتە قۆناغى نیوەى کۆتایى پاڵەوانێتی یانە پاڵەوانەکانى ئەوروپا

کوردستان TV
100%


يانەى ئۆلۆمپيك ليۆن توانى دواى ١٠ ساڵ سەركەوێت بۆ قۆناغى نيوەى كۆتايى پاڵەوانێتييەكە و رووبەڕووى بايەرن میونخی ئەڵمانى ببێتەوە.


يانەى ئۆلۆمپيك ليۆنى فەڕەنسى بە بردنەوەى بە ئەنجامى ٣-١ لە يانەى مانچستەر سيتى ئينگليزى بووە چوارەم يانەى سەركەوتوو بۆ چوارگۆشەى زێڕينى پاڵەوانێتى يانە پاڵەوانەكانى تۆپى پێى ئەورووپا.

سەركەوتنى دوايين يانە بۆ قۆناغى نيوەى كۆتايى لە گرنگترين خولى تۆپى پێى ئەورووپا لە يارييەكەى نێوان ئۆلۆمپيك ليۆن و مانچستەر سيتى دياريی كرا.

لەو يارييەى كە لە ياريگاى جۆزێ ئالڤالاد لە شارى لشبۆنەى پايتەختى پورتوگال بەڕێوەچوو، ماكسوێل كۆرنێت توانى لە خولەكى ٢٤دا، گۆڵى پێشەنگ بۆ يانەى ليۆن تۆمار بكات.

لە دواى ئەو گۆڵە تيپەكەى پێپ گوارديۆلا هەموو هەوڵەكانيان چڕكردەوە بۆ يەكسانكردنەوەى ئەنجامەكە تا لە خولەكى ٦٩دا، دى برۆين لەڕێگەى پاسێكى رەحيم ستەرلينگ-ەوە توانى تۆڕى يانە فەڕەنسیەكە بهەژێنێت و گۆڵى يەكسانبوون تۆمار بكات.

خۆشييەكانى يانە ئينگليزييەكە هەر ١٠ خولەكى خاياند، كاتێك ليۆنلو ديمبلى لە خولەكى ٧٩دا، هەڵەيەكى بەرگريكارى مانسيتى قۆستەوە و دووبارە گۆڵى پێشەنگى بۆ ليۆن تۆمار كرد.

لە خولەكى ٨٧ى يارييەكەدا، جارێكى ديكە ديمبلى هاتەوە سەر شانۆ كاتێكى ستەرلينگ كە بەشێوەيەكى سەرسوڕهێنەر نەيتوانى تۆپ بخاتە ناو گۆڵێكى بەتاڵەوە و دروستبوونى دژە هێرشێكى خێرا توانى گۆڵى دووەمى خۆى سێيەم و سەركەوتن بۆ يانەكەى تۆماربكات.

بەم ئەنجامەیش يانەى ئۆلۆمپيك ليۆن توانى دواى ١٠ ساڵ سەركەوێت بۆ قۆناغى نيوەى كۆتايى پاڵەوانێتييەكە و رووبەڕووى بايەرن میونخی ئەڵمانى ببێتەوە.

يارييەكانى قۆناغى نيوەى كۆتايى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەورووپا لە ١٨ و١٩ى ئاب و ياريى كۆتايىش لە ٢٣ى ئابدا، بەڕێوەدەچێت.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.