نه‌عناع (پونگ) یه‌كێكه له‌و گیایانه‌ی كه‌ئه‌گه‌ر ، تازه بێت یان وشككراو ، یان به شێوه‌ی زیت ، یان به‌شێوه‌ی كبسول چه‌ندین سوودی هه‌یه.
نه‌عناع ،چه‌ندین جۆری هیه یه‌كێك له‌وانه نه‌عناعی توونه (تیژ) میسرییه‌كان له كۆنه‌وه ئه‌و جۆره نعناعیان ناسیوه ، یۆنانییه‌كان سودێكی زۆریان لیێ وه‌رگرتووه چونكه " مێشكی مرۆڤ چالاك ده‌كات و حه‌ز بۆ خواردن زیاد ده‌كات"
نه‌عناع هاوكارێكی باشه بۆ هه‌رسكردن ، بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی رۆماتیزمیان هه‌یه ، هاوكارێكی باشه بۆ چاره‌سه‌ری هه‌وككردنی لوت ، بۆنی ناو ده‌م ،نه‌خۆشی پێست له هه‌مان كاتدا ، نه‌عناع داده‌نرێت به رێكخه‌ری دڵ و سوری خوێن ئه‌گه‌ر وه‌ك چای بخورێته‌وه بۆنی ناو ده‌م ناهێڵێت ، سودێكی زۆری هه‌یه بۆ له‌ناو بردنی نهخۆشییهكهنی گه‌ده و ترشاوی ناو گه‌ده ئه‌گه‌ر به كوڵاوی بخورێته‌وه به‌بێ چا.
نه‌عناع ، یه‌كێكه له‌و گیایانه‌ی ده‌توانرێت كرمی نێو گه‌ده‌و ریخۆڵه‌كان بكاته ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ به‌كتریا زیان بهخشهكانداو چاره‌سه‌ری سكچون ده‌كات به‌تایبه‌تی بۆمنداڵان.
• به‌كارده‌هێنرێت بۆ هه‌وكردنی پوك‌و قوڕگ، تائێستاش وه‌ك مه‌عجونی ددان به‌كارده‌هێنرێت.
• یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری سه‌رئێشه‌و خراپی هه‌رسكردن‌و هه‌ناسه توندی‌و ههڵامهتو هه‌وكردنی قوڕگ‌و كۆكه دهداتو رۆڵیگرنگی هه‌یه له‌نه‌هێشتنی بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م.
• به‌هۆی ماده‌ی “مهنتول”ه‌وه مێشك هێور ده‌كاته‌وه‌و وزه‌یه‌كی باش ده‌داته جه‌سته‌و چاره‌سه‌ری رۆماتیزم ده‌كات.
• زه‌یتی نه‌عنا رێگری له‌دروستبونی قورحه‌ی گه‌ده‌و ترشه‌ڵۆكی ده‌كات.
• خواردنه‌وه‌ی ئاوی نه‌عنا ده‌بێته هۆی هێوركردنه‌وه‌ی مێشك به‌رله‌خه‌وتن.
• زه‌یتی نه‌عنا زۆر به‌سوده بۆ قژ ده‌توانرێت بدرێت لهپیسَتی سه‌ر له‌پێناو خێراكردنی گه‌شه‌ی قژ..
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی :كامران
ژێده‌ر : سه‌یده‌تی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.