به‌ر له‌سه‌ردانه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه وابڕیاره له 20ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامی بدات،فوئاد حوسێن،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ،به یاوه‌ری شاندێكی باڵا به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌رێكه‌وتن.
له‌مباره‌یه‌وه ئیخلاس دلێمی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ شاندێك به‌سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و ژماره‌یه‌ك راوێژكاری دارایی و بارزگانی و پسپۆر ، بۆ تاوتوێكردنی دۆخه‌كه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی عێراق و ئه‌مریكا ، به‌ره‌و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رێكه‌وتن.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه فوئاد حوسێن،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ مایك پۆمپه‌یۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆده‌بێته‌وه‌و دوو رۆژ دوای ئه‌مه‌ش شاندێكی دیكه به‌سه‌رۆكایه‌تی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌یاوه‌ری عه‌لی عه‌لاوی،وه‌زیری دارایی و جومعه عناد، وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیره‌كانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیدار به بواری بارزگانی، به‌ره‌و ئه‌مریكا به‌رێده‌كه‌ون كه بڕیار وایه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا پێشوازییان لێ بكات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / شبكه أخبار العراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.