Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:33

حکومەتی عێراق: بڕیارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەبێت جێبەجێ بکرێن

کوردستان TV
100%

 راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەڵبژاردنەكان، حوسێن هینداوی: تیمەكانی چاودێری نیشتمانیی و نێودەوڵەتی رۆڵی گرنگیان دەبێت سەبارەت بە سەرخەستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە كە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا، ئەنجام بدرێت


راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەڵبژاردنەكان، حوسێن هینداوی رایگەیاند كە تیمەكانی چاودێری نیشتمانیی و نێودەوڵەتی رۆڵی گرنگیان دەبێت سەبارەت بە سەرخەستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە كە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا، ئەنجام بدرێت.

حوسێن هینداوی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا گوتی: "هەڵبژاردنی پێشوەختە دەبێت رەنگدانەوەی هەبێت لەسەر بنەماكانی دەستوور كە جەخت لەسەر ئازادی، دیموكراتی، یەكسانیی و دادپەروەریی دەكاتەوە.

گوتیشی: تیمەكانی چاودێری نیشتمانیی و نێودەوڵەتی رۆڵی گرنگیان دەبێت سەبارەت بە سەرخەستنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە كە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا، ئەنجام بدرێت.

راوێژكاری سەرۆكوەزیرانی عێراق بۆ كاروباری هەڵبژاردنەكان، حوسێن هینداوی راشیگەیاند كە دەبێت بڕیارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان جێبەجێ بكرێن بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەستە بە رێگرتن لە یاریكردن بە كارتی دەنگدەران، ئەوەیش بە ئامانجی سەرخەستنی پڕۆسەی هەڵبژاردن.

پێشتر سەرۆكوەزیرانی عێراق، مستەفا كازمی رایگەیاندبوو كە 6ی حوزەیرانی 2021 ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بەڕێوەدەچێت و ئاشكراشی كردبوو كە لەگەڵ سەركۆمار و سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران رێككەوتوون لەسەر دەنگدان بەیاسای هەڵبژاردنەكان لە یەكەم دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و ناردنی بۆ سەركۆمار بەمەبەستی پەسەندكردنی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.