بهبۆنهی یادی 16 ى ئاب و ساڵڕۆژی دامهزراندنى پارتى دیموكراتی كوردستان مونا نهبی قههوهچی سكرتێرى پهرلهمانى كوردستان، پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سەرۆک مهسعود بارزانی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان كرد
دهقی پهیامهكه:
رێزدار/ سەرۆک مهسعود بارزانی
بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان
بەبۆنەی ٧٤ەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەرێزتان و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و سەرجەم کادرو ئەندام و پێشمەرگە قارەمانەکان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و سەرجەم لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، هیوای هەمیشە سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان زەرورەتێکی مێژوویی بوو بۆ درێژەپێدانی خەبات و کۆڵنەدانی گەلی کورد لەو سات و وەختە ناخۆشانەی کەدوژمنان و داگیرکارانی کوردستان بەهەموو هێزو توانایان هەوڵی کپکردنی شۆڕش و سەرهەڵدانی گەلی کوردیان دەدا، مێژوو و خەباتی نەپساوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەڕٍێگەی رزگاریی گەلی کوردستان و کوردایەتییەدا لەپێناو سەروەریی نیشتیمان و ئازادی و سەربەخۆییدا بەرز دەنرخێنین.
هیواخوازین ئەم یادە مەزنە ببێتەمایەی یەکڕیزی و تەباییی سیاسیی نێوان سەرجەم ھێزو لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان بەمەبەستی زیاتر فەراهەمکردنی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و سەرخستنی پڕۆژەی چاکسازی و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە نالەبارەی کەئێستا هەرێمەکەمان تێیدا گوزەر دەکات، هەروەها ببێتەمایەی پتەوبوونی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێکهاتەکان و هاندەرێکی بەهێزبێت بۆ بەدیھێنانی ئارامی و ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانیی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین و ئومێدمان ھەمیشە سەرکەوتنتانە.
مونا نهبی قههوهچی
سکرتێری پەرلەمانی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.