Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:30

له‌رووداوێکى هاتووچۆدا شۆفێرێک گیانی له‌ ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


بەرێوەیەرایەتی‌ هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لە گەڕەکی گازینۆی قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لە جۆری توێتا هایلوکس کە بە ئاڕاستەی بازار بۆ گەڕەکی بەردەسور ڕۆیشتووە، لە نزیک بینای کۆنی ئاسایشی گەرمیان کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە خۆی کێشاوە بەشۆستەی رێگاکەدا.

 راشیده‌گه‌ێنێت ،  لە دوای رووداوەکە شۆفێرەکە گیانی لەدەستدا و گواستراوەتەوە بۆنەخۆشخانە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری روودانی رووداوەکە لەلایەن تیمەکانی هاتوچۆوە دەستی پێکردوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.