Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 09:18

به‌بریاری وه‌زیری دارایی هه‌رێمی کوردستان ده‌ست به‌خه‌رج کردنى ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ کرا

کوردستان TV
100%


وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان  بڕیاریدا بە خەرجكردنی48  ملیۆن و 850  هەزار دینار، بەمەبەستی دابەشكردنی بەسەر128 فەرمانبەری گرێبەست له‌ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی گەرمیان.


 له‌نووسراوێكدا وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ به‌بریاری وه‌زیری دارایی ئه‌و بره‌ پاره‌یه‌ خه‌رج ده‌كرێت و بڕیارەكە ئەو فەرمانبەرە گرێبەستانە دەگرێتەوە كە لە 1/1/2020 تا 31/12/2020 لەسەر میلاكی تەندروستی گەرمیان دەوام دەكەن.


 ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ بڕی پارەكە لەسەر بودجەی 2020ی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ناوبراو خەرجدەكرێت، بەشێوەی نەقدی و راستەوخۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەی گەرمیان بە رەچاوكردنی رێنمایی دارایی نوێ لەكاتی خەرجكردنی موچەكانیان بە مەرجێك گۆڕانكاری لە ناو و موچەكانیان نەكرێت.

1


دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.