لەمەو دوا هەموو مانگێک حکومەتى عێراق 320 ملیارى هەرێمی کوردستان دەنێرێت
سەمیر هەورامى گوتەبێژی جێگری سەرۆکى حکومەتى هەرێمی کوردستان بە کوردستان تى ڤى ڕاگەیاند کە سبەى دووشهممه ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان بهسهرۆكایهتى مهسرور بارزانى و ئامادهبوونى جێگری سهرۆكی حكومهت و وهزیران کۆبونەوەى ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا بڕیار دەدریت کە چ ڕۆژێک بە فەرمى دەست بە دابەش کردنى موچە بکرێت
هەورامى گوتیشی سەد لەسەد لەگەڵ حکومەتى عێراق گەیشتوینەتە بڕیاری کۆتایی سەبارەت بە هەناردنى 320 ملیار هەموو مانگێک و لە کاتى خۆیدا, لەبەر ئەوەش حکومەتى هەرێم لەسەدا پەنجاى داهاتى گومرگ و دەروازەکان دەداتە بەغدا و دەچێتە خەزێنەى عێراقەوە هەروەها داهاتەکانى دیکە و نەفت و باج و ڕسومات و ئەمانەش هەر بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت و عەینەن دەنێردرێتەوە بەغدا ,و ئەم پێک هاتنەش تا کۆتایی ساڵ بەردەوام دەبێت
فەرمان عەلی/هەولێر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.