Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 21:32

شوانێک بە فیشەک خۆی برینداردەکات

کوردستان TV
100%


 لەناحیەی خانی سەربەقەزای كفری شوانێك خۆی بە فیشەك برینداركردو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە.

مقەدەم عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەك شەمە لەناحییەی خان سەربەقەزای كفریەوە گەنجێك بەناوی ( ڕ ، ل ، ڕ ) لەدایكبووی 2001 هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار كەبەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە برینداربوو بوو

 راشیده‌گه‌ێنێت  پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە وچارەسەری پێویست بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا.

ئاماژەی بەوەش ده‌كات  ، كه‌ بەوتەی باوكی ، ناوبراو شوان بوەو دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ بەچەكی كڵاشكۆف فیشەكی بەخۆیەوە ناوە وخۆی برینداركردوە .


مقەدەم عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ده‌شڵێت  لەئێستادا پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوە لەسەر هۆكارو چۆنێتی ڕوداوەكە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.