عەبدولسەلام بەرواری مامۆستای زانكۆ لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە يادی 74ـەمین ساڵی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند :
هەرچەند ئەمڕۆ یادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانە و یادی لە دایك بوونی سەرۆك بارزانییە ، بەڵام وەكو تاكێك تایبەتمەندیە بۆ من 50 ساڵە لە ناو پارتیم و شانازی بە پارتی بوونی خۆم دەكەم و پەشیمان نیم .هەموو ژیانی خۆمی كۆمەڵایەتیم و پیشەییم بە شانازییەوە تەرخان كردووە بۆ خزمەتێكی بچووكی ئەو پارتە .
روونیشیكردەوە كە پارتی ئەمڕۆ و هەمیشە قەدەری ئەوەیە بەداخەوە تیری دوژمنانی ئاراستە كراوە بەڵام هەمووش چاوەڕوانی ئەوەن بزانن پارتی چی بۆ كورد و كوردستان دەكات و چی پێشكەش دەكات .
عەبدولسەلام بەرواری سەبارەت بە بەردەوامی تەمەنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند كە بنیادنانی پتەوی پارتێك بەمشێوەیەی پارتی خۆی بنەمای سەركەوتن و تەمەن درێژیییە
زۆر لە پارتی سیاسی لەو تەمەنە بوونیان نەمایە ، بەڵام هاوكێشەی مانەوەی پارتی بناغەی پتەوی دامەزراندنی پارتییە .
روونیشیكردەوە كە بارزانی نەمر بە پیی ئەزموونی خۆی ، وەك دیدگای خۆی ، سوود وەرگرتن لە پەیوەندییەكانی لە دانیشتنەكانی لە گەڵ بەغدا و لە گەڵ ئینگلیز و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی خۆی لە كۆماری مەهاباد ، ئەوانە هۆكارن بۆ بەردەوامی پارتی .
پارتی هەموو بۆچوونەكانی كۆكردەوە لە بزاڤێك ، بەرنامەی پارتی لە بەرنامەی حزبێك ناچێت بەڵكو بە بەرنامەی دەوڵەت دەچێت . پەیرەوی ناوەخۆی پارتیش نوێترین و پێشكەوتووترین و جوانترین پەیڕەوی هەیە .
كەسایەتی بازرانی و سوود وەرگرتن لە خەباتی بزاڤیخوازی گەلی كورد لە شۆرشەكانی شێخ عوبێدولڵای نەهری و شێخ عەبدولسەلام بارزانی نیشانەی بەردەوامی نیشان دەدات .
عەبدولسەلام بەرواری لە بارەی ئینشیقاق لە ناو پارتیدا رایگەیاند كە پارت و حزبی وا هەیە ئینشیقاق تێیدا روودەدات بەڵام تێدەچن ، بەڵام ئەوانەی هەولی ئینشیقاق بوونیان دا لە گەڵ پارتی ، خۆیان پەشیمان دەبوونەوە و دەهاتنەوە ناو پارتی
بارزانی خوێندنەوەیەكی زۆر راست و دروستی هەبوو بۆ كۆمەڵگەی كوردستان و واقیعیانە لە گەڵی مامەڵەی دەكرد
لە سەر ئەو بنەمایەش رەفتاری لە گەڵ دەكرد
لە كۆنگرەی باكۆ ساڵی 1948 لە وتارەكەی بارزانی كە زۆر گرنگە هەمیشە گوێی لێ بگرین و بارزانی دەڵێ : پارتی دیموكراتی كوردستان هی هەموو كەسێكەو ئێمە پێویستیمان بە ئاغاو جونتیارو كاسبكارر و تەواوی چین و توێژەكان هەیە و كێشەی ئیمە هی هەموو خەڵك و هی میللەت و نەتەوەیەكە
عەبدولسەلام بەرواری روونیشیكردەوە كە ئەوانەی هەموو هەوڵیك دەدەن كە پارتی رەش نیشان بدەن ، هەر ئەوانن چاوەڕوانن كە پارتی هەنگاوی بۆ بنێت .گوتیشی ئەوانە ناتوانن پارتی بچووك بكەن .
سەبارەت بە رەوشی پارتی لە ئێستادا بەرێزیان ئاماژەیدا كە ئێمە پێویستە بە كارو كردەوە وا بكەین خەڵك بە باشی باسی پارتی بكات .
بوونی بارەگاو دەوام و كۆبوونەوەی بەردەوام كیشەی پارتییە ، چونكە تێكەڵ بوون لە گەڵ خەڵكی وەك پێویست نییە ، پێویستە ئەو كەلێنە پڕ بكەینەوە .
راستە زۆرینە و دڵسۆزان ناڕازین ، ئەویش بۆ بوونی ناعەدالەتی دەگەڕێتەوە
گوتیشی پێویستە سوپاسی تەواوی ئەو كادرانەی پارتی بكرێت كە بە دڵ شكاویشەوە لە هەلبژاردنەكان بەرەو سندوقی دەنگدان دەچن و دەنگ بەپارتی ئەدەن
جەختیشی كردەوە كە پارتی هێزەكەی لەوە دایە كە سەركردەیەكی هەیە ئەویش سەرۆك بارزانییە كە سەركردەیەكی جیهانییە نەك كوردستانی و عێراقی تەواوی جیهان باسی دەكەن ، ئەوە جێگەی شانازی و خۆشحاڵیە .
سەبارەت بەوەی پارتی چی بكات بۆ بەدەستهێنانەوەی متمانەی زۆرینە ، بەراشكاوی بەڕێز عەبدولسەلام بەرواری رایگەیاند پێویستە متمانەی ئەو كەسانە بەدەستبهێنێتەوە ئەویش بە چاكسازی دێتە دەست .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.