نوێنهرایهتى حكومهتى ههرێمی كوردستان لهبهغدا بڵاوی كردهوه كه بەڕێوەبەری گشتی کاروباری پەیوەندییەکان وبەدواداچوون بە وەکالەت سەردانی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی فیدراڵی دەکات.
نوێنهرایهتى رایدهگهێنێت بەختیار حاجی بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکان وبەدواداچوون بەوەکالەت سەردانی وەزارەتی کار وکاروباری کۆمەڵایەتی فیدراڵی کرد و لە کۆبونەوەیەکدا لەگەل بەڕێز رائد جبار باهچ بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کارو ڕاهێنانی پیشەیی و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی کار ودەستەبەری کۆمەڵایەتی بەوەکالەت تیشک خرایە سەر بارودۆخی تەندروستی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگا ڕێکنەخراوەکان لە هەرێم
راشیدهگهیهنن ، دواتر گفتوگۆ کرا لەسەر ئەنجام و لێکەوتەکانی کۆبونەوەی هەردوو وەزارت لە هەولێری پایتەخت و هەر ئەمڕۆ کوژمەی (٣٤٦,٢٠٢,٣٣٧) ملیۆن دینار خەرجکرا وەک مووچەی خانەنشینی کرێکارانی کەرتی تایبەتی هەرێمی کوردستان وهەفتەی داهاتوو ئەو گوژمەیە دەگاتە وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم
ئاماژه بهوهش دهكهن كه هەروەها جەختکرایەوە کە هەوڵەکان بخرێنە گەڕ لەگەل ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بۆ کردنەوەی خولی ڕاهێنانی جۆراوجۆر لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی لە سەنتەری ڕاهێنانی پیشەیی لە هەولێری پایتەخت و توندوتۆڵکردنی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوو وەزارتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی فیدراڵی و هەرێم لەپێناو بەرژەوەندی گشتی.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.