مەیادە نەجار ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە میانەی بەشداریكردن لە هەواڵەكانی ئەمشەوی كوردستان تیڤی سەبارەت بە دانوستانەكانی نێوان بەغدا و هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە
ناسەقامگیری سیاسی عێراق هۆكارە بۆ هەلكشان و داكشانی دانوستانەكانی نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان . گفتوگۆكان لە نێوان هەردوو لا لە كابینەی عادل عەبدولمەهدی بەرێوە چوون ، بەڵام دواتر ئەو كابینەیە گۆڕدرا ، قۆناغێكی دیكەی گفتوگۆكان لە ئێستادا دەستیپێكردووە .
شاندی هەرێم بۆ چەند جارێك هاتنە بەغدا و مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەر لەگەڵ دەستبەكاربوونی كابینەی 9 دوای رۆژێك سەردانی بەغدای كرد و نیازپاكی هەرێمی نیشاندا بۆ چارەسەركردنی كیشەكانی نێوان بەغدا و هەڕێمی كوردستان
مەیادە نەجار روونیكردەوە كە بەغدا كار بە دەستوور ناكات ، وڵاتێكی تایفی مەزهەبیە و هەر كەسێك بۆ بەرژەوەندی خۆی كار دەكات ، بۆیە دەیانەوێت پێشێلی دەستوور بكەن .
گوتیشی : مستەفا كازمی ئاگادارە كە بەغدا لە پێشتر كاری بە یاسا و دەستوور نەكردییە .
ئاشكراشیكرد كە كازمی توانیویەتی تا رادەیەك هاوسەنگی عێراق لە هاوكیشەی نێودەوڵەتیدا رابگرێت رابگرێت ، بۆیە لە گەڵ هەرێمی كوردستانیش پێویستە هاوسەنگی رابگرێت كە بەشێكی گرنگە لە عێراق و كیشە دەستوورییەكان چارەسەر بكات
جەختیشی كردەوە كە ئەو رێككەوتنەی كراوە بە هاتنی 320 ملیار دینار بەشێكە لە بەشە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ، ئەوەش بۆ ئەوەیە بتوانرێت مانگانە حكومەتی هەرێم مووچە دابەش بكات .
گوتیشی ئەو بڕە بەشێكی بچووكە لەو بڕەی كە پێویستە رەوانە بكرێت .
عێراق بە قەیران تێدەپەڕێت بەڵام یەدەگی نەوتی هەیە و دەتوانی قەرز لە وڵاتان وەربگرێت ، چۆن مووچەی هاووڵاتیانی عێراق دابین دەكرێت ، پێویستە بەو شێوەیەش مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابین بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.