Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:20

محمەد عوسمان وەرزشوانی دێرینی کوردستان کۆچی دوایی کرد

کوردستان TV
100%

ڕۆژی یەکشەممه 16/8/2020 وەرزشوانی دێرینی کوردستان محمەد عوسمان ئەحمەد ناسراو به حاجی محەمەد، دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لە شاری هەولێر ماڵئاوایی لەژیان کرد، ناوبراو چەندین پلە وپایەی وەرزشی لەسەر ئاستی کوردستان وهەولێر وئێڕاق وەرگرتبوو ، لەوانه بۆ چەندین ساڵ سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی هەولێر و نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان ، هەروەها بۆ ماوەیەکی زۆریش ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی هەولێر و یانەی هەولێری له هەموو پلەکاندا کردووە ،.

محمەد عوسمان ساڵی 1947 له گووندی سەید عوبێدی دەشتی کەندیناوەی سەر به پارێزگای هەولێر له دایکبووە ، کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی دیاربووه و یەکێک بوو لەو کەسانەی که ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە له پێگەیاندنی چەندین یاریزان بۆ هەڵبژاردە وتیپەکانی هەولێر وکوردستان ،لە ساڵی2018 کتێبێک به ناوی (چیایەك بۆ وەرزش) لەلایەن نووسەر یونس حەمەد لەسەر ژیانی به چاپگەیانرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.