Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:31

ئیمارات و ئیسرائیل یه‌که‌م رێکه‌وتننامه‌یان له‌ نێوانیاندا واژۆکرد

بۆ دۆزینەوەی دژه‌ ڤایرۆسى کۆرۆنا ئیمارات و ئیسرائیل به‌ربه‌سته‌ سیاسیه‌كانیان تێكده‌شكێنن
کوردستان TV
100%

هه‌ردوو وڵاتى ئیسرائیل و ئیماراتى عه‌ره‌بى به‌ هاوبه‌شى  بۆ دۆزینه‌وه‌ى دژه‌ ڤایرۆسى كۆڕۆنا رێككه‌وتوون و په‌یمانێكیشیان له‌و باره‌یه‌وه‌ مۆر كرد.

دوێنێ ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ دوو كۆمپانیاى دیارى ئیسرائیلى و ئیماراتى (تێرا - ئەبێکس) به‌ ئاگادارى وپاڵپشتى وڵاته‌كانیان په‌یمانێكیان له‌ نێوان خۆیاندا له‌ شارى ئه‌بو زه‌بى میرنشینى ئیمارات واژۆ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ده‌رمانى دژه‌ ڤایرۆسى كۆڕۆنا بدۆزنه‌وه‌ .
 پسپۆرانى هه‌ردولا وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك به‌ توێژینه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌ش قۆناغى یه‌كه‌مى پرۆژه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن وا بڕیاریشه‌ له‌ چه‌ند بوارێكى دیكه‌ش كارى هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن ،ئه‌و هه‌نگاوه‌ش له‌وه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت كه‌ هه‌ردوولا وه‌ك نیاز پاكییه‌ك به‌و پرۆژه‌ هاوبه‌شه‌ مرۆڤ دۆستیه‌ نیازى وڵاته‌كانیان بۆ جیهان و ناوچه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن.


رێكه‌وتنه‌ له‌ دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ 13/8/2020 به‌ نێوه‌ند گیرى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا،هه‌ردوو لایه‌نى  ئیسرائیل به‌سه‌رۆكایه‌تى بنیامین نه‌ته‌نیاهو و میرنشینى ئیمارات به‌ سه‌رۆكایه‌تى محه‌مه‌د بن زاید شازاده‌ى جێ نشین، له‌سه‌ر ئه‌و گرژیانه‌ى به‌هۆى فه‌له‌ستینه‌وه‌ چه‌ندین ساڵه‌ له‌ نێوانیاندا هه‌بوو، رێكه‌وتبوون 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.