Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 06:58

ئەمڕۆ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیار لەسەر کاتی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە دەدات

کوردستان TV
100%

 

ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 17 ئابی 2020 كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجام ده‌دات.

د. جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌  له‌كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا  باردودۆخی دارایی و دۆخی مووچه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ مه‌به‌ستی گفتگۆ و بڕیاردانی پێویست له‌مباره‌وه‌ ده‌خرێته‌ڕوو.

راشیده‌گه‌ێنێت ، كۆبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 10:30 به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانى  سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌شداری جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و ئه‌ندامانی كابینه‌ به‌ رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

 

رۆژی شەممەی رابردوو 2020/8/15 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدرال، کێشەکانی نێوان ھەولێر و بەغدایان تاوتوێ کرد.

لەم پەیوەندییەدا جەخت لەوە کرایەوە کە دەستووری عێراق بنەمای چارەسەریی ھەموو کێشەکانە و ھەر ڕێککەوتنێک، دەبێت ڕەچاوی تایبەتمەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیی گشت گەلانی عێراق بکات. ھەر لەو پەیوەندییەدا ھەردوولا ئاماژەیان بە پێشڤەچوونی ڕەوتی دانوستانەکان کرد، کە بەرھەمی دانوستانی چەندین مانگی شاندە دانوستانکارەکانی ھەردوولا بوو.
لە سەر بنەمای ئەو لەیەکگەیشتنانەش، لە سەر چارەسەریی ھەنووکەیی کێشەی مووچەخۆرانی ھەرێم ڕێککەوتن و بڕیاردرا ، بە پێی دۆخی دارایی ئێستای عێراق، لە نزیکترین کاتدا گوژمەی 320 ملیار دینار وەک بەشە مووچەیەک لە بەغداوە ڕەوانەی ھەرێم بکرێت.
ھەردوولا جەختیان لە بەردەوامیی دانوستانەکان بە ئاراستەی چارەسەریی ھەموو کێشەکان کردەوە.

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.