Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 19:31

کاسبکارێکی کورد به‌ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌کانى ئێران کوژرا

کوردستان TV
100%


هێزە ئه‌مییەکانی ئێران لە شاری زەنجان ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گوللـە و لە ئاکامدا کاسبکارێك کوژراو یه‌كێكی تر بریندار بوو.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌  هێزە ئه‌منییه‌کانی پارێزگای زەنجان لە نزیک شاری زەنجان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد کردووە و لە ئاکامدا کاسبکارێک کوژراوە و کاسبکارێکی دیکەش بریندار بووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە  به‌هه‌نگاوی راگەیاندوه‌، لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا کاسبکارێکی خەڵکی شووت بە ناوی عەلی ئەشرەفیان، تەمەن 40 ساڵ کوژراوە و کاسبکارێکی دیکەش بە ناوی باران باشام، تەمەن 35 ساڵ بە سەختی بریندار کراوە.

بارام باشام ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی شاری زەنجان لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناجێگیر راگەیەندراوە.

رێكخراوه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئەو دوو کاسبکارە خێزاندار و خەڵکی گوندی یولاگمدەری شاری شووت لە پارێزگای ئورمیە بوون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.