Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 06:44

کردەوه‌یه‌کی خۆکوژیی له‌سۆماڵ لانیکه‌م 47 قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

کوردستان TV
100%

لە مۆگادیشۆی پایتەختی سۆماڵ، بە ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر هۆتێلێک و دواتر پێكدادانی چه‌كداریی روویدا، بە پێی ئامارەكان له‌ ئاكامی رووداوه‌كاندا 17 کەس گیانیان لەدەستداوە و، لانیكه‌م 30 کەسیش برینداربوون.

بە پێی ئەو زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كه‌وتوون، هێرشێکی خۆکوژیی لە رێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە کراوەتە سەر هۆتێلێک لە کەناری لیدۆ لە مۆگادیشۆی پایتەخت و دوای تەقینەوەکەش پێکدادان روویداوە.

بە پێی ئامارەكان لە ئه‌نجامی په‌لاماره‌كه‌دا17 کەس گیانیان لەدەستداوە و لانیكه‌م 30 کەسی دیكه‌ش برینداربوون.

دوای رووداوه‌كان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه‌ كراون و له‌ كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردندا، زیاتر له‌ 200 كه‌س رزگاركراون.

هاوكات رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لشه‌باب، به‌رپرسیارێتیی ئەو کردەوه‌ خۆكوژییه‌‌ی گرتە‌ ئه‌ستۆ.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.