لە سنووری هەردوو سەرۆكایەتی شارەوانی هەولێر و سلێمانی پرۆسەی نۆژەنكردنەوەی شەقامە سەرەكیەكان ده‌ستیپێكردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه كه بەمەبەستی کارئاسانی بۆ هاتوچۆی شۆفێران پرۆسەی چاکكردنەوەوەی چاڵ و شکستەکانی شەقامی سەرەکی ھەولێر- پیرمامی دەستیپێكرد، ئەو رووبەرەی نۆژەندەكرێتەوە زیاتره له ٥٠٠ مەتری دووجا و لەلایەن کارگەی قیڕی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە بەبڕی ٨٥ تۆن قیڕ جێبەجێ دەكرێت.
هه‌روه‌ها لەسەر بودجەی شارەوانیی سلێمانی پرۆسەیەكی قیرتاوکردنی یەکتربڕی دەباشان لە شەقامی چوارتا بۆ سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود دەستپێكرد.
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه پرۆسەی نۆژەنكردنەوەو قیڕتاوكردنی شه‌قامه‌كان بەگوێرەی توانای ماددی بەردەوام دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.