حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ئورمیە جێبەجێ کرا.
رێكخراوی ههنگاو بۆ مافهكانى مرۆڤ بڵاوی كردهوه كه حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی نەغەدە بە ناوی ”ئەرسەلان یاسینی“ تەمەن ٣٢ ساڵ لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ کرا.
ئاماژه بهوهش دهكات كه ئەرسەلان یاسینی خەڵکی نەغەدە بووە و ١٢ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی داپیر و باپیری خۆی دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.