Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 06:50

زیاتر له‌ 50 هه‌زار که‌س به‌په‌تای کۆرۆنا له‌هیندستان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%

لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٩٤١ کەس لە هیندستان و ٦٢٠ کەس ‌لە بەڕازیل بەهۆی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێوە گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، ٩٤١ كه‌سی دیكه به‌ په‌تای كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌وه‌یش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به‌ په‌تاكه‌ گه‌یشتووه‌ته، ٥٠ هه‌زار و ٩٢١ كه‌س.

هاوکات ٥٧ هه‌زار و ٩٨١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون تۆماركراوه و تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه‌‌ گه‌یشتووەته، دوو ملیۆن و ٦٤٧ هه‌زار و ٦٦٣ كه‌س.

هه‌روه‌ها تا ئێستا لە هیندستان یه‌ك ملیۆن و ٩١٩ هه‌زار و ٨٤٢ تووشبووی په‌تاكه‌‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

- بەڕازیل

لە بەڕازیل کە ریزبەندی دووەمی گرتووە لەسەر ئاستی جیهان لە رووی تۆمارکردنی زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە پەتای کۆرۆنا لە میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٦٢٠ کەسی دیکە بەو پەتایە گیانیان لەدەستداوە.

به‌پێی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی به‌ڕازیل، به‌ گیانله‌ده‌ستدانی ٦٢٠ كه‌سی دیكه‌ كۆی گشتیی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاته‌ به‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ به‌رزبووه‌ته‌وه‌ بۆ ١٠٧ هه‌زار و ٨٥٢ كه‌س، هه‌روه‌ها ٢٣ هه‌زار و ١٠١ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ په‌تاكه‌ تۆماركراوه‌، بەوەیش تێكڕای ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته، سێ ملیۆن و ٣٤٠ هه‌زار و ١٩٧ كه‌س.

له‌ ویلایه‌تی ساو پاوڵۆ كه‌ دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی ٤٦ ملیۆن کەسه‌ و ناوه‌ندی بازرگانیی به‌ڕازیله‌، زۆرترین كاریگه‌ری په‌تاكه‌ی له‌سه‌ره،‌ به‌شێوه‌یه‌ك‌ ٦٩٩ هه‌زار و ٤٩٣ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٦ هه‌زار و ٨٥٢ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به‌ په‌تاكه‌ی‌ تیادا تۆماركراوه‌.

له‌ سەرانسەری به‌ڕازیل دوو ملیۆن و ٤٣٢ هه‌زار و ٤٥٦ كه‌س دوای تووشبوونیان به‌ په‌تاكه‌ چاكبوونه‌ته‌وه‌.

به‌ڕازیل كه‌ ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی ٢١١ ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه‌، به‌ ناوه‌ندی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ داده‌نرێت له‌ ئه‌مریكای لاتیندا.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.