راگەیەندرا كە هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش، گەورەترین جبەخانەی چەكی لە سەربازگەی تاجی باكووری بەغدا، رادەستی سوپای عێراق كردووەتەوە.
میدیای فەرمی عێراق بڵاوی كردەوە كە هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە میانی رێوەڕسمێكدا، گەورەترین عەمباری چەكی تایبەت بەخۆی لە سەربازگەی تاجی بەتەواوی رادەستی هێزەكانی عێراق كردووە.
ماوەی چەند مانگێكە هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعش دەستی كردووە بە چۆڵكردنی بنكەكانی لە عێراق، هاوكات بەرپرسانی ئەمریكا رایانگەیاندووە كە چۆڵكردنی ئەو بنكانە، مەبەست لێی، رێكخستنەوەی هێزەكانی هاوپەیمانیەتی نێودەوڵەتی دژبە داعشە لە عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.