دوای ئه‌وه‌ی خێزانێكی ئه‌مریكی بۆ به‌سه‌ربردنی مۆڵه‌تی خۆیان روویان له پاركی (دیب كریك) كرد له هه‌رێمی ماریلاندی ئه‌مریكا ،له‌و كاته ورچێكی ره‌ش له‌گه‌ڵیان تێكه‌ڵ ده‌بێت .
یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه به‌ناوی (نیسبت) ، له‌رێگه‌ی تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی "تیك توك" رایگه‌یاند" هاورێكانم پێیان راگه‌یاندم،كه ورچێك له‌و ناوچه‌یه هه‌یه تێكه‌ڵی مرۆڤ ، ده‌بێت وكه‌سیش هه‌راسان ناكات".
له گرته ڤیدیۆیه‌كه ، ورچه‌كه دێته سه‌رمێزه‌كه به‌دوای خواردن ده‌گه‌رێت، خێزانه‌كه‌ش خواردنی گه‌نه‌مه شامی پێده‌ده‌ن.
وه‌رگێران و دارشتنه‌وه‌ی / كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.