Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 17:40

پارێزگای هەولێر لەبارەی کەمکردنەوەی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبون راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە

کوردستان TV
100%

لە ئەگەری پابەند نەبوونی ئەو کۆمپانیایانەی کە ئێستا خزمەتگوزاری لە یەکەکان پێشکەش دەکەن بەو نرخەی کە لەلایەن لێژنەکەمانەوە بۆیان دیاریی کراوە، ئەوا سی ڤی ئەو کۆمپانیایانە وەردەگرن کە دەیانەوێت خزمەتگوزاری ئەو یەکە و شارە نیشتەجێبووانە پێشکەش بکەن

لێژنەی بەدواداچوون و دانانی نرخی خزمەتگوزاری پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە پارێزگای ھەولێر رایدەگەیەنێت کە لە ئەگەری پابەند نەبوونی ئەو کۆمپانیایانەی کە ئێستا خزمەتگوزاری لە یەکە و شارە نیشتەجێبووەکان پێشکەش دەکەن بەو نرخەی کە لەلایەن لێژنەکەمانەوە بۆیان دیاریی کراوە، ئەوا سی ڤی ئەو کۆمپانیایانە وەردەگرن کە دەیانەوێت خزمەتگوزاری ئەو یەکە و شارە نیشتەجێبووانە پێشکەش بکەن.

لێژنەی بەدواداچوون و دانانی نرخی خزمەتگوزاری پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە پارێزگای ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردووەتەوە کە دوا بەدوای بڕیاری پارێزگای ھەولێر بۆ کەمکردنەوە و دیارییکردنی نرخی خزمەتگوزاری یەکە و شارەکانی نێشتەجێبوون و لە ئەگەری پابەند نەبوونی ئەو کۆمپانیایانەی کە ئێستا خزمەتگوزاری لە یەکە و شارە نیشتەجێبووەکان پێشکەش دەکەن بەو نرخەی کە لەلایەن لێژنەکەمانەوە بۆیان دیاریی کراوە، ھەر کۆمپانیایەکی تر دەیەوێت بەو نرخەی دیاریی کراوە لە شوێنی ئەوان خزمەتگوزاریی یەکە و شارە نیشتەجێبووەکان پێشکەش بکات، ئەوا دەتوانێت سەردانی پارێزگای ھەولێر بکات بۆ پێشکەشکردنی (CV) کۆمپانیاکەی.

مانگی رابردوو، لێژنەی بەدواداچوون و دانانی نرخی خزمەتگوزاری پرۆژەکانی نیشتەجێبوون لە پارێزگای ھەولێر نرخی خزمەتگوزاری چەند پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوونی کەم کردەوە و ھەفتەی رابردووش چەند یەکەیەکی نیشتەجێبوون ناویان لە لیستی کەمکردنەوەی نرخی خزمەتگوزارییەکان بوو، ئەمەیش نیگەرانی بەشێک لە خاوەن پڕۆژەکانی لێ کەوتووەتەوە و بۆ ئەم مەبەستەیش لیژنەکە داوا دەکات ھەر کەس دەیەوێت لە شوێنی کۆمپانیا ناڕازییەکان دەست بەکار بێت ئەوا سی ڤی کۆمپانیاکەی پێشکەش بە لێژنەکە بکات لە پاریزگای ھەولێر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.