Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 17:37

گه‌نجێکی 18 ساڵان له‌ناو پارکی ده‌روازه‌ی ڕانیه‌ کۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین له‌ ڕاگه‌ێندراوێكدا ڕایگه‌یاند: کاتژمێر ٧:٢٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتیێک بە ناوی (ب،ن،ح) لە دایکبووی ٢٠٠٢ لە ڕەگەزی نێر دانیشتوی شاری ڕانیە گەیەنرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە. لەکاتی پشکنین لە پزیشکی دادوەری دەرکەوت کە شوێنەواری پەت بە ملی ناوبراوەوە هەیە.

ڕاشیگه‌یاند: لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە ناوبراو لە ناوپارکی دەروازەی شاری ڕانیە بە هەڵواسراوی لەژێر یەکێک لەئامێری یاری کردنەکان دۆزراوەتەوە و پاشانیش گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و پزیشکی دادوەری ڕانیە. بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە ئاخۆ ناوبراو خۆی هەڵواسیوە یاخود هەڵواسراوە لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌: تەرمی ناوبراو بەڕێکرا بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی مردنەکەی. مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین

راگەیاندن و پەیوەندیەکان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.