له باشووری كهركوك داعش به هاوهن هێرشی كرده سهر پۆلیسی فیدڕاڵ و له ئاكامی هێرشهكهشدا چوار پۆلیس بوونه قوربانى.
لهم بارهیهوه پهیامنێری كوردستان تیڤی له كهركوك پێیڕاگهیاندین: شەوی ڕابردوو لەنزیك گوندی تل ئهلقایدی سەر بە شارەدی ڕەشاد له باشووری کەرکوک، تیرۆرستانی داعش بەهاوەن هێرشیان کردە سەر فەوجی 1ی لیوای 18ی فرقەی 5ی پۆلیسی فیدڕاڵی و بەھۆیەوە سێ پۆلیس بەناوەکانی (عەلی حسێن فازڵ ) و (محەمەد ساڵح عبدلهادی ) و ( ئەحمەد عەواد محەمەد ) کوژران و پۆلیسێکی دیکە بەناوی ( ڕیاز ناسر حسێن ) برینداربوو .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.