Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 08:36

مەلا مستەفا بارزانی: کردنەوەی ئەم وێستگەیە لەم کات و ساتەدا دەستکەوتێکی گەورەی حکومەتی هەرێمی کوردستانه‌

کوردستان TV
#7
100%

رۆژی یەک شەممە 16-8-2020 کە هاوکاتە لەگەل ساڵیادی پڕشکۆی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەژنی لە دایکبوونی پێشمەرگە و ڕابەری نەتەوەییمان جەنابی سەرۆک بارزانی، بەشداریمان کرد لە مەڕاسیمی بەکارخستنی وێستگەی (33 کەی ڤی) شێروان مەزن.


- کردنەوەی ئەم وێستگەیە لەم کات و ساتەدا دەستکەوتێکی گەورەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەلایەکی تر پڕۆژەیەکی گرنگە بۆ باشتر کردنی دۆخی کارەبا لە دەڤەری بارزان و خزمەتێکی شایانی خەلکی دڵسۆز و بە ئەمەکی ئەم دەڤەرە خۆڕاگرەیە. 

کەوتنە کاری ئەم وێستگەیە دەبێتە هۆی ئەوەی دانیشتووانی هەردوو ناحیەی شێروان مەزن و پیران سەر بە قەزای مێرگەسۆر لە ڕووی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا و لە ڕووی بەرزبوونەوەی ڤۆلتییەی کارەبا سوودمەند ببن و هەروەها دەبیتە هۆکاری کەم بوونەوەی ئەو لۆد و پالەپەستۆیەی کە لە ئێستادا لە سەر وێستگەی کارەبای (33 کەی ڤی) مێرگەسۆر هەیە.
 

 بە گشتی بە کار کەوتنی ئەم وێستگەیە کاریگەری زۆر باشی دەبێت بۆ چارەسەری کێشەی کەمی کارەبا بۆ تێکڕای سنووری قەزای مێرگەسۆر کە سالانێکی زۆر کێشەیەکی سەرەکی هاولاتییانی ئەو سنوورە بووە .

من خۆم شەڕەفی ئەوەم هەبووە کە بۆ خزمەت کردنی خەلکی ئەو دەڤەرە لە نزیکەوە و بە بەردەوامی بەدواداچوون بکەم بۆ چارەسەری کێشەی کەمی کارەبا و ئەوەی ئەمڕۆ بەرهەمی ماندووبوون و خەمخۆری ئەو کەسانەیە کە ئاواتیان خزمەت کردنی گەل و ولاتە. 

لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی بێ پایانی خۆم ئاراستەی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم و جەنابی وەزیر کاک (کەمال محمد صالح) و تەواوی ستافی پەیوەندار بەم پڕۆژەیە لە وەزارەت، بەڕێز د. فرصت صۆفی پارێزگاری هەولێر، هەروەها بەڕێوبەر و ستافی کۆمپانیای جێبەجێکار (کۆمپانیای شاندز) کە بەرپرسیارانە و بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندی جوگرافیا و ژینگەی دەڤەرەکە توانیان ئەم پڕۆژەیە لە کاتێکی گونجاو و بە ڕێک و پێکی جێبەجێ بکەن، هەروەها سوپاس و پێزانینم هەیە بۆ هەر یەک لە بەڕێزان (غفور احمد ملا سوار) قایمقامی مێرگەسۆر، (فیصل حسین بازید) بەڕێوەبەری کارەبای سۆران و ئەندازیار (فارس میرخان) بەڕێوەبەری گواستنەوەی کارەبای هەولێر، (بەیان قادر حسێن) بەڕێوەبەری کارەبای مێرگەسۆر، لە بەرامبەر ماندووبوونیان بۆ بە ئەنجام گەیشتنی ئەم کارە گەورەیە.
 

بەم بۆنەیە وێڕای پیرۆزبایی کردنم لە دانیشتووانی خۆشەویستی ئەم سنوورە، داواکارم هەموو لایەک خۆیان بەرپرسیار بزانن لە بەرامبەر ئەرکی دروست بەکارهێنانی وزەی کارەبای نیشتیمانی بۆ ئەوەی زیاتر لە پێویست کارەبا بەکار نەهێنن و زێدەڕۆیی تیا نەکرێت و بە کەلتور و شێوەیەکی شارستانییانە سوود لەم وزەیە وەربگرن. 

هەروەها هاوشێوەی باشتر کردنی دۆخی کارەبا، هەولی جددی دەدەین لە داهاتووی نزیک بە سوود وەرگرتن لەم وێستگەیە، تۆڕی کارەبا بگەینینە وێستگەی ئاوی بەردەری و لە جیاتی بە کارگرتنی سووتەمەنی، سوود لە وزەی کارەبا وەربگیرێت و کاری پێویست لەو کەرتەشدا ئەنجام بدەین بۆ ئەوەی کێشەی کەمی ئاویش چارەسەر بکەین و ڕاکێشانی تۆڕی ئاوی گوندەکان بەرفراوانتر بکەین.
ـ من دڵنیام پشت بە خوا و ئیرادەی بەهێزی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کەسانی خەمخۆری ئەم ولاتە داهاتوویەکی گەش بۆ کوردستانی بەهێزمان لە پێشە.
- ئاوەدان بێت وڵات و ئێوەش هەر شاد و بەختەوەر بن.
 
مەلا مستەفا بارزانی
16 – ئاب - 2020

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.