Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 17:36

ژمارەیەک کەسایەتی و سەرکردەی سیاسیی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکەن

کوردستان TV
100%

بەبۆنەی یادی حەفتا و چوار ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان ژمارەیەك كەسایەتی و سەركردەی سیاسیی لە ڕێی تەلەفۆنەوە پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی دەكەن

ئێوارەی ڕۆژی 16ـی 8ـی 2020 بە بۆنەی یادی حەفتا و چوار ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان هەر یەك لە بەڕێزان عومەر سەید عەلی ڕێكخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان و محەمەد حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیایست دیموكراتی كوردستان و بەڵێن عەبدوڵڵا سكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و چیا نەوشیروان مستەفا و سەلیم جبووری ئەندام و سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندییان بە سەرۆك مەسعود بارزانییەوە كرد و بە بۆنەی یادی حەفتا و چوار ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پیرۆزباییان لە سەرۆك بارزانی و سەركردایەتی و كادیر و ئەندام و لایەنگرانی پارتی كرد. لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییانەدا جەخت لە پەیوەندیی دوو لایەنە و هەماهەنگی و دۆستایەتیی نێوانیان كرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.