Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:20

چه‌ند وێنه‌یه‌کى به‌رله‌ کۆچکردنى هونه‌رمه‌ند فوئاد ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان

کوردستان TV
100%

وریا ئه‌حمه‌د
 سێ رۆژ بەر لەوەى کۆچى دوایى بکات، لەگەڵ کاک (نەجاتى مەلا جەوهەر) بەدەسکە گوڵ و نەستەلەى (رۆفاییلۆ) کەزۆرى حەز لێبوو بۆلاى چووین، لەنەخۆشخانەى شاری (ئەپڵ دۆڕن) لە هۆڵەندا لەژێر چاودێرى پزیشکاندابوو.

کەچاوى پێمکەوت، وەک ئەوەى بڕوانەکات منم بۆلاى چووم، چونکە دەیزانى ماوەى چەندین ساڵە لێرەم و دوور لە خانەوادە و دایک و کەسوکارو دۆستان و هێشتا جارێ نەتیجەشم نییە، یەکسەر بە(نەوزادى براى) کە بەداخەوە ئەویش ئەمساڵ کۆچى دوایی کرد، گوتى: سەرم دابێنە، پاشان گوتى: سەرینەکم بخەنە ژێرسەر؟ خوشکەکانى کە لە (بەریتانیا)وە بۆلاى هاتبوون، گوتیان چەندین رۆژە لەپشت سەرینە ئاگاى لەخۆنییە، کەچى بەدیتنى تۆ زیندوو بووەوە، نەستەلەکانى بەسوێند دەرخوارداین، گوتم: بۆتۆم هێناوە کەچى رازى نەبوو، زۆرمان قسەکرد، دواجار کە بە جێم هێشت گوتى: خوا دەزانى ئەمجارە لەکوێ یەکتر دەبینینەوە؟ دیارە دڵى خەبەرى دابوو ئەوە دواجاریەتى بمبینێت، گیانى شادبێت ویادى بەخێر.  سوپاس بۆ کاک نەجات بۆ وێنەکان.

ktv
ktv

كوردستان TV

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.