لەسلێمانی شاندێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان سەردانی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان یان كرد.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشهممه شاندێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان لەسلێمانی لەگردی دەباشان سەردانی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتییان كردووە و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی و ژمارەیەك سەركردەی یەكێتییەوە پێشوازییان لێكرا.
شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان پێكهاتوون له بهرێزان عیزەدین بەرواری، جەعفەر ئیمنکی، رێبوار یەڵدا، عارف تەیفور، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و (فازڵ رەوف، ئالان حەمەسەعید، سەعید سەلیم) ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی.
لەلایەن بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی و شاندی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كە پێكهاتبوون لە رزگار عەلی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و شاڵاو عەلی عەسکەری بەرپرسی مەكتەبی رێكخستن و د.خەسرەو گوڵ محەمەد ئەندامی سەرکردایەتی پێشوازییان لێكرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.