ئه‌مڕۆ دوو شەممە به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ كونسوڵی كۆماری چیك گرێبه‌ستێكیان واژوو كرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، پاش ئه‌وه‌ی به‌ڕێوبه‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ كونسوڵی كۆماری چیك له دیوانی پارێزگای سلێمانی كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هه‌ردوو لایه‌ن گرێبه‌ستێكیان واژۆكرد.
سەبارەت بەو گرێبەستەی كە ئیمزاكراوە لەڕێگەی كونسوڵخانی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان دوای ئەوەی لە 20ی ئاداری 2020 بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجە لەگەڵ كونسوڵی كۆماری چیك لە دیوانی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا، ئەمڕۆ 17ی ئابی 2020 هەردوو لایەن گرێبەستێكیان ئەنجامدا كە تێیدا كۆماری چیك بەبڕی 100 هەزار دۆلار هاوكاری كەرتی تەندرووستی هەڵەبجە دەكات بەدابینكردنی سەرجەم ئەو ئامێر‌و پێداویستییە پزیشكییانەی كە پێویستن بۆ هۆڵێكی لەدایكبوونی منداڵ و سەرجام ئامێرەكان لە وڵاتی چیكەوە دەهێنرێن.
هۆڵەكانی نەشتەرگەری منداڵبوون لەناو شاری هەڵەبجە هیچ كەم و كورتییەكیان نییە، بەڵام نەخۆشخانەی بیارە كە نەخۆشخانەیەكی پەنجا قەرەوێڵەییە هیچ ئامێرێكی پزیشكی بۆ دابین نەكراوە، بۆ ئامێرەكان دەگوازرێنەوە بۆ هۆڵەكانی منداڵبوون لەنەخۆشخانەی بیارە بەو ئومێدەی كە نەخۆشخانەكە بكەوێتە سەر پێی خۆی و هاووڵاتییان سودمەند بن لە خزمەت گوزاری تەندروستی لە سنورەكە.
تا ئێستا به‌هۆی قه‌رانی داراییه‌وه نه‌توانراوه ئامێری بۆ دابینبكرێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆماری چیكیش ده‌ستپێكێكی گرنگ ده‌بێت بۆ به‌كارهێنانی هۆڵی منداڵبون له نه‌خۆشخانه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.