بڕیارە سبهی سێشەممە 18ی ئاب، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ كۆدهبێتهوه، نوێنەرانی هەرێمی کوردستانیش بەشێک لە ئەندامانی شاندەکە پێکدەهێنن.
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا، ڕاگەیاندووە کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان یاوەریی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن و لەوێ دیدار و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی واشنتن دەبێت.
فارس عیسا رایگهیاند: ئەندامانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان پێکدێن لە فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، و ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەیان سامی عەبدولڕەحمان نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەمریکا، هەروەها عەمید هەژار، نوێنەری وەزارەتی پێشمەرگە پێشمەرگەیش لەنێو شاندەکەدایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.